KMMK:
یه‌ك شه‌ممه ۲۴ی سه‌رماوه‌زی ٢٧١٩ی كوردی، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ۱۶ ساڵان به ناوی « هادی حەسه‌نی» خه‌ڵكی شاری ره‌به‌ت سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه سنوریه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌م كۆڵبه‌ره كه‌م ته‌مه‌ن بووه و به هۆی سیاسه‌ته چه‌وسێنه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی،دۆخی ئابوری بنه‌ماڵه، ته‌رخان نه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت و یاسای به‌رگری له مافی منداڵان رووی له پیشه‌ی ه‌خوازراوی كۆڵبه‌ری كردووه له ئاكامدا له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كوژراوه.
جێگای ئاماژه‌یه كه: هێزه سه‌ربازیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆژانه ده‌ست ده‌ده‌نه كوشتنی كۆڵبه‌ران و تا ئێسته‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر له كۆڵبه‌ران كوژراون یا خود بریندار كراون.
كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رپرسانی پله به‌رزی حكومه‌تی به روونی پشتگیری كوشتنی كۆڵبه‌ران ده‌كه‌ن و ئه‌م كرده‌وانه‌یان كردوه‌ته هه‌وڵێكی سیسته‌ماتیكی حكومه‌تی.
به پێی داتاكانی ناوه‌ندی ژمێریاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ی زاینیه‌وه تا ئێستا ۶۴ كۆڵبه‌ر كوژراون و به ئه‌ژمار كردنی ئه‌م كۆڵبه‌ره رئژه‌ی كۆڵبه‌رانی كوژراو له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ ۶۵ كۆڵبه‌ر هه‌ڵده‌كشێت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
تلگرام
@KMMKKURDISTAN
پەیوەندی/ارتباط
@KMMKADMIN