KMMK:
چوارشەممە ۲۰ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، چەنگیز قەدەم خەیری زیندانی سیاسی کامێرانی لە زیندانی “مسجد سلێمان” دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.ئەم زیندانییە سیاسییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە زیندانی حکوومەتی ئێران ڕاگیراوە لە ناڕەزایەتی دژ بە بێبەری بوونی بۆ چارەسەری پزیشکی و نەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندانی مانی لەخواردن گرتووە.
بە گوێرەی هەواڵەکان، بەرپرسانی زندانی “مسجد سلێمان” و دامەزراوە ئیتلاعاتی و چەکدارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگریان کردووە لە گواستنەوەی ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری لە دەرەوەی زیندان.
ناوبراو تووشی نەخۆشی گورچیلە بووە و ڕەوشتی تەندرووستی نالەبار ڕاگەیەندراوە.
ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد تا ئێستە چەنددین جار ناڕەزایەتی دەربڕیووە دژ بە دەستێوەردانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ناردنەوەس بۆ دەرەوەی زیندان بۆ چارەسەری دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
چەنگیز قەدەم خەیر هاوڵاتی کامێرانی لە ۱۹ی جۆزردانی ۲۷۱۰ی کوردی لە شاری ســنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو.
ناوبراو بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و ئەندامەتی لەیەکێک لە حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٤۰ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی “مسجد سلێمان” لە پارێزگای خوزستان مەحکووم کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
تلگرام
@KMMKKURDISTAN
پەیوەندی/ارتباط
@KMMKADMIN