سەقز/ ژنێک بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۲۳ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی ژنێک بە ناوی “مەهتاب نوری”خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خۆهەڵواسینی خۆیی کۆتایی بە ژیانی هێنا.

بە پێ سەرچاوە سەرەتایەکان ناوبراو کێشەی خێزانی هەبوە و بە هۆکاری ئەمەش دەستی داوەتە خۆکوژی.

بەپێ ناوەندی ئاماری کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زاینی ۲۰۱۹وە تاکوو ئێستا ٤۰پیاو ۳٥ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە خۆکوژی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

تلگرام
@KMMKKURDISTAN
پەیوەندی/ارتباط
@KMMKADMIN