KMMK:
ڕۆژی دووشەممە ۱۸ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز بە ناونیشانی ” ئارینا مووسەوی” هەڵی کوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە هۆکاری خۆکوژیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گرژی و ئاڵۆزی بنەماڵەیی.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیەوە تا ئێستە ۳۲ پیاو بەم ڕووداوەیشەوە ۲۴ ژن خۆیان کوشتووە کە ۱۰ کچ و ۸ کوڕی تەمەن خوار ۱۸ساڵیش خۆیان کوشنووە،واتە سەرجەم ٤۰پیاو و ۳۴ ژن لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و هاوکات دوو پیاو و ۶ ژن ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


