کامێران/گیان لەدەست دانی بەندکراوێکی سیاسی بە هۆیی ئەشکەنجە لە گرتوخانەی حکومەتی ئێران لە شاری سنە

KMMK:

ڕۆژی هەینی ۱٥ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی ،گەنجێک بە ناوی “کاوە ویسانی” کوری فەتحوڵڵا خەڵکی گوندی خامسان سەر بە شاری کامێرانی سەر بە پارێزگای سنە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی رابردوو قۆڵبەست دەکرێت و پاشان لە زیندان بە هۆیی ئەشکەنجەدانەوە گیان لە دەست دەدات کە دواتر بەو پەری بێ حورمەتی تەرمەکەی فرێدەدرێت و دواتر لە دەرەووەی شاری سنە دەدۆزرێتەوە.

شایانی باسە بنەماڵەی ئەم گیان بەختکردوە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هەرەشەیان لێ دەکرێت و داوادەکەن هیچ لەبارەی قۆڵبەست کردنی کورەکەیانەوە نەڵێن، لە کاتی دۆزینەوەی تەرمەکەی شوێنی ئەشکەنجەدانی زۆری پێوە بیندراوە و بنەماڵەکەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بکوژی کورەکەیان دادەنێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان