دەسبەسەری یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی مەریوان

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ۱۱ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتییەک بەناوی ” ئارمان شاکری” و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لە کاتێکدا لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار کرابوو و لەترسی ئەوەی دەسبەسەری نەکەن هەر لە ماڵەوە چارەسەری بۆ دەکرا ،بەڵام دواتر پێی دەزانن و دەسبەسەری دەکەن.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم کەسەوە ۳۵۹ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون جگە لەو سەدان کەسەی تا ئێستە ناونیشانیان ئاشکرا نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: