KMMK:
ئەوڕۆ دووشەممە ۱۱ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، ئەنوەر حوسهین پەناهی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان لە لایەن ناوەندی هەواڵەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت و هۆشداری پێدراو لێکۆڵینەوەی لە سەر کراوە.
شیاوی باسەکە : ناوبراو پاش بانگهێشت نێزیک چەندد کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کراوە و وڵامی ئەو پرسیارانەی داوەتەوە لە سەر خۆی و بنەماڵەکەی لێی کراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە نەوبرا، لە ساڵی ۲۷۱۶ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ماوەی ۶ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قوروە دەسبەسەر بووە و پاشان بە تۆمەتی محاربە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی نەتهوەیی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا کە پاش بانگهێشتی چالاکانی مەدەنی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، پاش حەوت ساڵ زیندانی ئازاد کراو دوور خرایەوە بۆ تاران.
جێی باسە کە : ڕامین حوسهین پەناهی برای بچووکی ئەنوەر حوسهین پەناهی لە ۱۷ی خەرمانانی ۲۷۱۷ هاوڕێ لە گەڵ زانیار و لوقمان مورادی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئێعدام کران.هەروەها ئەفشین حوسهین پەناهی برایەکی دیکەی ناوبراو بە بۆنەی چالاکیی کەلتووری و هاریکاری دامەزراوەکانی ژینگە پارێزی و بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان ۸ ساڵ ونیم زیندانی بەسەردا سەپێنرا و هەنووکە لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ســنە خولی زیندانییەکەی تێدەپەڕێنێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


