كرماشان/ ده‌ست به‌سه‌ر كردنی دوو چالاكی كولتوری

KMMK:
دوو شه‌ممه‌ ١١ی سه‌رماوه‌زی ٢٧١٩ی كوردی، دو چالاكی مه‌ده‌نی دانیشتوی شاری كرماشان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ شاری كرماشان ده‌ست به‌سه‌ر كراون و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی راپۆرتی گه‌یشتوو: ناسناوی ئه‌م دوو كه‌سه‌ « سوحبه‌ت ئومێدی» و« مه‌حیه‌دین ئه‌سغه‌ری» راگه‌یه‌ندراوه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌: سوحبه‌ت ئومێدی سه‌ر به‌ ئایینی یارسانه‌ و له‌ كاتی ده‌ست به‌سه‌ر كردنی له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌ وبه‌ سه‌ختی برینداره‌ و سه‌ره‌ڕای پێویست بوونی ناوبراو به‌ چاره‌سه‌ر پزیشكی ناوبراو گواستراوه‌ته‌وه‌ ب گرتوخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری كرماشان و له‌ هه‌لومه‌رجێكی مه‌ترسیدار دایه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

One thought on “كرماشان/ ده‌ست به‌سه‌ر كردنی دوو چالاكی كولتوری

Comments are closed.

%d bloggers like this: