ئاشکرابوونی ناوی یەکێک لە گیان بەختکردوانی ناڕەزایی دەربڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

لە ڕۆژانی ناڕەزایی دەربڕینی گەلانی نێو جوگرافیای سیاسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەنجێکی دیکەی کورد بە ناوی «ناسر ڕەزایی» خەڵکی قوروە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

ناسر ڕەزایی گەنجێکی خەڵکی قوروە لە پارێزگای ئەلبوورز و شاری کەرەج، بوو بە ئامانجی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران و گیانی بەخت کرد.

بە پێی ئامارە نافەرمییەکان، لە ماوەی ناڕەزاییە گشتییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستە پتر لە ۳۰۰ کەس کوژراون و نزیکەی ٤۰۰۰ کەس بریندار و ڕێژەیەکی بەرچاویش کە هێشتا ناونیشانیان ئاشکرا نەکراوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان