KMMK:
کرێکارانی کومپانیای پەیمانکاری گەورە ڕێی سەقز ـ بۆکان بە هۆی وەرنەگرتنی پاشەکەوتی مووچەی۸ مانگەی خۆیان و کەم کردنەوەی پشوو دەستیان دایە مانگرتن.
کومپانیای ناوبراو سێ ساڵی بەری چلاکییەکانی لەم گەورە ڕێیە دەست پێکرد و پتر لە ۷۰ی دامەزراندووە بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی.
شیاوی باسە ، بە پێی ووتەکانی پەیمانکاری پڕۆژەکە: بە هۆی پێنەدانی بودجەی دیارکراو لە لایەن وەزارەتی ڕێگەو بان لە گەڵ کێشەی ماڵی ڕووبەڕوو بووینەتەوە ، و هەست بە نابەرپرسیارەتی بەرپرسان و لایەنە پێوەندیدارەکان بووە بە بارێکی گران بە سەر شانی شۆفیران و کرێکارانەوە کەشەو ڕۆژ دەدەنە دەم یەک و کار دەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان