ئیلام/ تۆمار کردنی ۳۰۰ جار توندوتیژی بنەماڵەیی دژ بە ژنان لە مەودای ۶ مانگدا

KMMK:
بە پێی وتەی ” زەهرا عەبدوڵڵاهی” کارناسی گەزەنگە کۆمەڵایەتیەکانی ئیدارەی بێهزیستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام: لە ۶ مانگی سەرەتایی ۲۷۱۹ زۆرتر لە ۳۰۰ جار توندوتیژی بنەماڵەیی دژ بە ژنان لەو پارێزگایە تۆمار کراوە.

ناوبراو هەروەها رایگەیاندووە کە ۱۶ لەسەدی ئەوکەسانەی سەردانی بەشی فریاکەوتنی کۆمەڵایەتیان کردووە دەگەنە ۳۳۱ کەس و پێک هاتون لەو ژنانەی کە بە شێوەیەک بەرەوڕوی توندوتیژی بنەمەڵەیی وەک لێدان جەستەیی و زەختی دەرونی و… بونەتەوە.

لەلایەکی ترەوە پارێزەرێکی دادگەی ئیلام بە ناوی ” رەمەزان بەهاریان” رایگەیاندووە: جاڕنامەی سازکردنی ئەمنیەتی ژنان بەرانبەر بە توندوتیژی بنەماڵەیی بڕی ۷ ساڵە کە لە پارلەمانی درۆیینی کۆماری ئیسلامی ئێران بێ وڵام ماوەتەوە و لەڕاستیدا یاسایەک لە ئێران نییە کە بەرگری بکات لە ژنان لە بەرانبەر توندوتیژی بنەماڵەییدا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان