KMMK:
هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه كردنی توندوتیژی دژ به ژنان، توندوتیژی و سڕینه‌وه‌ی ژنان له گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا په‌ره‌ی سه‌ندووه، كۆماری ئیسلامی ئێران به ئامانج كردنی ژنان هه‌وڵ ده‌دات تاكو رێگری بكات له هاتنه ژوره‌وه‌یان بۆ نێو كاروباره جیاوازه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا و ده‌ستكه‌وته‌كانیان له‌ناو ببات.
گه‌رچی له جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، مافی ژنان به فه‌رمی ناسراوه به‌ڵام هه‌وڵ بۆ نەناساندن و هه‌ڵاواردنی ژنان له هه‌موو چوارچێوه‌كانی سیستەمی کاپیتالیستی بە شێوەیەکی سیسته‌ماتیك ده‌درێت و ژنان له چواچێوه جیاوازه‌كان بوه‌نەته ئامێرێكی ژێر ده‌ستی پیاوان.
به‌ڵام ئه‌م دۆخه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌كی تر ده‌رده‌كه‌وێت، ژنان ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان خه‌بات بكه‌ن له‌م رێگه‌یادا به‌ره‌و رووی دژکردەوەی بنه‌ماڵه‌یی، كۆمه‌ڵگا و حكومه‌تی ده‌بنه‌وه. له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، ژنان ناحه‌قییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت و وڵاتانی داگیركاری سه‌ر كوردستان جیاواز له سیاسه‌ته چه‌وسێنه‌ر وقات وقڕ كردنی گه‌لی كورد، سیاسه‌ته چه‌وسێنه‌ره‌كانی سه‌ر ژنانیان په‌ره پێ داوه.
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ته‌نیا له سالی ٢٠١٩ی زایینی دا زیاتر له ٢٠ ژن خۆیان كوشتووه یا كوژراون، چوار ژن له سێداره دراون و رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌ست به‌سه‌ر و له به‌ندیخانه خراون. به‌شێكی زۆری ده‌ست به‌سه‌ر كراوان په‌یوه‌ستن به كێشه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و زۆرینەی خۆكوژیه‌كان و كوژراوان په‌یوه‌ستن به نابه‌رابه‌ری ره‌گه‌زی، هه‌ڵاواردنی ژنان و نه‌بونی یاسای بێ لایه‌ن و به‌رابه‌ر بووه. یاساگه‌لێك كه به‌داخه‌وه پیاوسه‌روه‌ری په‌ره پێداوه و ژنانی بنده‌ست خستووه.
له باشوری كوردستان رۆژانه ده‌بینین كه ژنان خۆیان ده‌كوژن و ده‌كوژرێن، له هه‌رێمی كوردستان دانیشتنی دادگای سه‌یوان قادری كه ژنی كه‌م ته‌مه‌نی خۆی له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كه‌ی له ئاگردا سوتاند هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی قه‌ده‌غه كردنی توندوتیژی دژ به ژنان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له رۆژئاوای كوردستان گه‌وره‌ترین قوربانی شه‌ڕ ژنان، زۆرینری ژنان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ئاواره بون و رۆژانه چاولێگه‌ری مردنی خۆشه‌ویستانیانن، ئه‌مه جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانەی له لایه‌ن گروپه تێرۆریستیه‌كانه‌وه ڕفێندران و ده‌ست درێژی کرایە سه‌ریان.
له باكوری كوردستاندا هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌لاواردنی ره‌گه‌زی و ئایینی زۆرترینی ئاماری به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌بینرێت، نه‌بونی ئازادی راده‌ربڕین بۆ رۆژنامه‌نوسان بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی ژنانی رۆژنامه‌وان له به‌ندیخانه به‌سه‌ر به‌رن.
له ساڵانی رابردوودا ژنان له كوردستان توانیویانه زۆرێك له‌و چالاكیانه‌ی كه به پیاوانه‌وه ده‌ناسرێت بڕۆنه ناوی و پێگه‌ی خۆیان قایم بكه‌ن، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه گه‌یشتن به جێگایه‌كی به‌رانبه‌ر و ده‌رباز بون له نابه‌رانبه‌ری پێویشتی به خه‌باتی زۆرتره.
له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ژنان پاش چوار ده‌یه توانیویانه به خه‌باتی به‌رده‌وام تابۆكانی پیاوسالاری و یاسای دژ به ژنانی كۆماری ئیسلامی پاشه‌كشێ پێ بكه‌ن و له زۆرینه‌ی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ریزی پێشه‌وه ده‌ر بكه‌ون.
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران خۆی راستیه ده‌سه‌لمێنێت، شوێنێك كه حكومه‌تی ئێران دانی پێداناوه و به سیناریۆ و ریكڵام هه‌وڵ ده‌دات پیاوان دژ به ژنان هه‌ڵخڕێنێت و به قازانجی خۆی بیانخاته گۆڕه‌پانه‌كان.
داڕشتنی یاساگه‌لی هه‌ڵاواردن و دژه‌ژن، ژنانی به‌ره‌وڕووی گرفتێكی نوێ كردوه‌ته‌وه كه به‌ده‌ست هێنانی ئازادی به‌ته‌نیا به‌ده‌ست خستنه نێو چوارچێوه‌ی هێزی پیاو روو ده‌دات.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئیدانه كردنی توند وتیژی دژ به‌ژنان و هەوڵە نامرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ، هه‌وڵ ده‌دات تا ده‌نگی دژ بە هه‌موو جۆرە هه‌ڵاواردن و توند و تیژیەک بێت کە دژ به ژنان ئەنجام دەدرێت و له رۆژی قه‌ده‌غه كردنی توندوتیژی دژ به‌ژنان خوازیاری خه‌بات و هاوئاهه‌نگی و كرده‌وه‌ی یه‌كگرتووی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژ به سیستەمی فیکری سڕینه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێرانه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان