ئاشکرا بوونی ناوی خوێندکارێکی زانکۆ کە لە مەریوان قۆڵبەست کراوە

KMMK:

ناوی خوێندکارێکی زانکۆ کە ناڕەزایەتیەکان مەریوان قۆڵبەست کراوە ئاشکرا کرا.

بە پێی راپۆرتەکە؛ خوێنکارێکی کورد بەناو ” ئیرشاد خوونزەر ” ۲۲ ساڵە کوڕی یونس خەڵکی ئاوایی روواری سەربە شاری مەریوانە کە لە گردبوونەوە ناڕەزایی دەربڕینەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران قۆڵبەست کراوە.

ناوبراو خوێندکاری زانکۆی ئازادی مەریوانە کە لە مەیدانی جەهاد ( مامۆستا قانع ) ی مەریوان قۆڵبەست کراوە.
جێگەی ئاماژەیە؛ ئەم خوێندکارە هاوکات لەگەڵ چەندین کەسی دیکە دەستبەسەر کراون بەڵام هیچ زانیارییەتر لەبارەی ئەوانەوە لە بەردەستدا نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

تلگرام
@KMMKKURDISTAN
پەیوەندی/ارتباط
@KMMKADMIN

%d bloggers like this: