KMMK:
له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی جوگرافیای سیاسی ئێران و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هێزه سه‌ركوت كاره‌كان له بری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی ناله‌باری خه‌ڵك، ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و به هۆی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزه‌وه تا ئێستا و به پێی ژمێریاری نافه‌رمی پتر له ۳٠٠ كه‌س له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون.
له‌م راپۆرته‌دا ناسناوی دوو كه‌سی تر له شارۆمه‌ندانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان روون بوه‌ته‌وه.
ناوی ئه‌م دوو شارۆمه‌نده به‌م شێوه‌یه:
«موبین عه‌بدوڵایی» خه‌ڵكی گوندی شوانكاره سه‌ر به شاری ره‌وانسه‌ر له پارێزگای كرماشان كه له خۆپیشاندانه گشتیه‌كان له جوانڕۆ كوژراوه.
شارۆمه‌ندێكی تر به‌ناوی «ئاشوور كه‌ڵتا» خه‌ڵكی شاری ورمێ دانیشتوی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج و له‌دایك بووی ۴‌ی رێبه‌ندانی ٢٦٨١ی كوردی (۳٨ ساڵان) له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ كوژراوه.
جێگای ئاماژه‌یه: سه‌ره‌ڕای كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌كۆمه‌ڵ كه به هۆی پچڕانجنی ده‌ست ئه‌نقه‌ستی ئه‌نته‌رنێت له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌سه‌ر گه‌ڵانی به‌دیل گیراوی جوگرافیای سیاسی ئێران و گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هەژمارێکی درووست له رێژه‌ی كوژراونی توندوتیژیه‌كان به ده‌ستی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رده‌ست نییه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خۆپیشاندانه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان