دۆخی کرماشان و مەریوان قەیراناوییە/ حکوومەتی ئێران بە چەکی قورس هێرشی کردۆتە سەر خەڵک

KMMK:

ناڕەزایی و مانگرتنەکانی خەڵک لە ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی درێژەی هەبووە. لە شاری مەریوان مانگرتنی گشتی باڵی کێشاوە بەسەر شارەکەدا و گەنجان شاریان خستۆتە بن کۆنتڕۆڵی خۆیانەو و ڕێگری دەکەن لە هاتنە ناوەوەی هێزە چەکدارکانی ئێران بۆ ناو گەڕەکەکان.

بەوێرەی هەواڵەکە، گەنجان و خەڵک لە کۆڵان و شەقامەکانی شار، سەنگەریان دامەزراندووە وهەروەها لە بەرانبەر هێرشی هۆڤانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرخۆدان دەکەن.

لە ڕاپۆڕتێکی دیکەدا بەپێی ئەو زانیاریانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون لە گەورە شاری کرماشان کارەساتی مرۆیی خەریکە دەکەوێتە بواری جێبەجێ بوونەوە و خەریکن خەڵک بە چەکی گران کۆمەڵ کوژ دەکەن.

هێزە چەکداڕەکانی ئێران بە چەکی قورس هاوڵنتیان دەکەنە ئامانج. هێشتا ئامارێکی درووست لە گیان بەختک کردووانی ئەو شارە بڵاو نەبووەتەوە،بەڵام ڕاپۆرتەکان باسی گیان لە دەستدانی ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی ناڕازی دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان