کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کوشتن و بڕینی خۆپیشاندەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرکۆنە دەکەین

KMMK:

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای پشتگیری داخوازی بەرحەق، یاسایی ، رێسایی ، کۆمەڵایەتی ، سیاسی ، کلتوری گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جوگرافیای سیاسی ئێران ، کوشتن و بڕین و قۆڵبەست کردن و لێدانی خۆپیشاندەران بە توندترین شێوە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکۆنە دەکەین.

لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە لایەنی کەم ۲۱ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون و زیاتر لە ۱٤۰ کەسیش بریندار بوون و سەدانی تریش قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندان کراون.

ئەمە لەکاتێک دایە کە باری گوزەرانی خەڵک لە کەشێکی نالەبار دایە و ئەم هەڵسووکەوتەی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر باری خەڵک قورستر دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دووبارە وێرای پشتیوانی لە داخوازیە کانی خەڵک ئاماژە بەوە دەکات کە خۆپیشاندان مافێکی سەرەتایی گەلە بۆ داخوازی لەمافەکانیان و هیچ هێز و دەسەڵاتێک ناتوانێت و مافی نیە ئەم داخوازیە سەرەتایە لە خەڵک بستێنێتو زەوتی بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە سەرجەم رێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤی و سیاسیەکانی ناوخۆ و جیهانیەکان دەکات کە بە ئەرکی خۆیان سەبارەت بە پشتگیری لە گیان و ماڵ و مافی زەوت کراوی خەڵک هەست و هەوڵ بدەن بە یەکێتی و یەکڕیزی دژی سیاسیەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستنەوە، هەروەها داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان و تەوای دامەزراوە نێوە نەتەوەیەکان بۆ مافی مرۆڤ دەکات کە ئەم کوشت و بڕین و دەستبەسەریانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رابگرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

تلگرام
@KMMKKURDISTAN

پەیوەندی/ارتباط
@KMMKADMIN

%d bloggers like this: