کرماشان/ لاوێکی کەمئەندام دەستی دایە خۆکوژی

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۲۳ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی، گەنجێک بە ناوی «فەرشید جەمشیدی» تەمەن ۲۵ ساڵ و دانیشتووی شارۆچکەی ئابادانی کرماشان کە لە منداڵییەوە کەمئەندام (ئیفلیجی منداڵی) و بە بۆنەوەی بەردەوام لە ئازاردا بووە لە ماڵی باوکی خۆی دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: بنەماڵەی ناوبراو بێجگە لە کێشەی جەستەیی منداڵەکەیان لە بواری ماڵیشەوە لەوپەڕی هەژاریدا بوون.

شیاوی باسە سێ ساڵ بەرێ منداڵێکی دیکەی ئەم بنەماڵەیە بەناوی سەعید جەمشیدی تەمەن ۲۳ ساڵ دەستی دابوویە خۆکوژی و گیانی لە دەست دابوو.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆماڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۳۸ پیاو و ۲۳ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێی خۆکوژییەوە گیانیان لەدەستداوە و بەهەژماری ئەم ڕووداوەوە ڕێژەی ئەو پیاوانەی خۆیان کوشتووە گەیشتووە بە ۳۹ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان