KMMK:
رۆژی سێ شه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧١٩ی كوردی، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ورمێ شارۆمه‌ندێكی ئه‌م شاره بە ناوی ئەسکەندەر رەوەندی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كه‌ن و بۆ شوێنێكی نادیاری ده‌به‌ن.
به پێی راپۆرتەکە: ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ناوبراو په‌یوه‌ست بووه به خۆپیشاندانه‌كانی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌باره‌ت به هێرشی حكومه‌تی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان بووه.
جێگای ئاماژه‌یه: به هۆی خۆپیشاندانه‌كان به پێی ژمێریاری نافه‌رمی تا ئێستا ٢٧ چالاكی كورد ده‌ست به‌سه‌ر كراون و ده‌یان كه‌س بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بانگهێشت كراون و به‌ڵێنی نوسراویان لێ وه‌رگیراوه.
به پێی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ژمێریاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینیه‌وه تا ئێستا ٣١٢ كه‌س له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كراون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان