کوژرانی کۆڵبەرێک لە دەڤەری بانە

KMMK:

ڕۆژی سێ شەممە ۲۱ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە کەوتنە بۆسەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزان کۆڵبەرێک بە ناوی ” تاهیر حسێنی ” خەڵکی گوندی “سەدبار”ی بانە کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو تەمەنی ۳۴ ساڵ و خێزاندار و خاوەنی منداڵێک بووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم ڕووداوەوە ۶۰ کۆڵبەر کوژراوە و ۱۲۶ کۆڵبەر بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان