ڕژانی زێرابی ۵۳ گوند بۆ ناو ئاوی خواردنەوەی شاری سنە

KMMK:

بە پێی ووتەی جێگری بێهداشت و تەندرووستی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان ( فەرزام بیدار پوور) لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ڕژانی زێراب و ئاوەڕۆی گوندەکان، پەین و پاڵی ئاژەڵان کە دەسکردی مرۆڤی تێدایە بووە بە هۆی هەبوونی تام و بۆنی نەشیاو لە ئاوی شاری سنە.

بە پێی ووتەکانی ناوبراو : زۆرترینی ڕێژەی ئەوانەی ژەراوی بوون لە شاری سنە سەر بە گوندەکان بوون و دواتر دەرکەوت هۆکاری ژەهراوی بوونی ئەو کەسانە بە هۆی کەڵک وەرگرتن لەو ئاوانە بووە کە لە تەنیشت گوندەکان .کانیاوەکان یان شکانی لوولە و ڕێژەی کەمی کوڵۆر لە ئاوەکان بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ڕژانی ئاوەڕۆی ۵۳ گوند بە شێوازی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی زێراوەکان بۆ ناو بەنداو و ئاوی خواردنەوە بابەتێکی حاشاهەڵنەگرە ،وهەروەها ئاماژەی بە ئاوی کوندەکانی حسێن ئاوا، چڕنوو و سارۆقامیش کە ڕێژەیەکی بەرچاو زێراو بە شێوەی ڕاستەوخۆی تێدەڕژێ.

شیاوی باسە کە پرسی ئاوی پیس کراو لە شاری سنە و زۆرینەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە گەورەترین مەترسی و وێڕای هۆشداری پێدانی بەرپرسانی تەندرووستی بەو حاڵەشەوە لایەنە پێوەندی دارەکانی تا ئێستە دەسپێشخەری کارایان نەکردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: