ورمێ/ مردنی کرێکارێک بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستن

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۲ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی، بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستن لە شوێنی کار، کرێکارێکی بیناسازی لە ورمێ بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بینایەک، گیانی خۆی لە دەست دا.

بە پێی بیردۆزییە جیهانییەکان، ووڵاتی ئێران لە بواری لەبەر چاوگرتنی پرسە ئەمنییەکانی شوێنی کار لە ناوبەر ووڵاتانی جیهان پلەی ۱۰۲ی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە کە پلەیەکی پڕمەترسیدار و لە خوارەوەیە کە ئەمە لە خۆیدا دەبێتە هۆی مردن و کەمئەندامی کرێکاران و کاسبکاران لە جوگرافیای سیاسی ئێران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان