KMMK:
حەوتووی ڕابردوو هاوڵاتییەکی کورد بەناوی «محەممەد شەریف سالم» هاوڵاتی خەڵکی ورمێ لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە ۵ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بەسەردا سەپێنرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبڕاو ڕێکەوتی یەکی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و ۵ی ڕەزبەری ڕاگوێزی زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ کرابوو.
شیاوی باسه ناوبڕاو بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران ئەم حوکمەی بەسەردا سەپێنرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان