دەسبەسەری چالاکێکی کرێکاری لە سنە

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە یەکی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی کالاکێکی کرێکاری بەناوی سامان مەلەکی خەڵکی شاری ســنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لە کاتی گەڕانەوە لە هۆڵی وەرزشیێەوە بۆ ماڵی خۆی دەسبەسەر کراوە و دەسبەسەریەکەیشی پێوەندی هەبووە بە گردبوونەوەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.

شیاوی باسە تا ئەم چرکە ساتە زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳۱۱ هاوڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان