کوژرانی کاسبکارێک لە جوانڕۆ

KMMK:
ڕۆژی چوارشەممە ۱ ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی کاسبکارێکی کورد بەناوی ” نامدار ساڵحزادە” خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزەکانی سپاس پاسدارانی حکوومەتی ئێرانەوە تەقەی لێکراو کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵە ناوبراو لە کاتێکدا بە ماشێنەکەی دەڕۆیشت بە گومانی ئەوەی کە کەلوپەلی قاچاخی پێیە تەقەی لێدەکرێ و گیان بەخت دەکات.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۱۸ کۆڵبەر بریندار و ۵۹ کۆڵبەریش کوژراون، ،هاوکات ۱٤ کاسبکاریش بریندار و بە کوژرانی ئەم کاسبکارەوە ۱۱ کاسبکاریش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان