مەهاباد/ کچێکی گەنج دەستیدایە خۆکوژی

KMMK:
یەک شەممە ۲۸ی رەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی، لە شاری مەهاباد کچێکی گەنج دەستی دایە خۆکوژی و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کچێکی گەنج بەناوی ئیلهام رەسوڵپوور دانیشتوی مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆیهێناوە و هۆکاری خۆکوژی ناوبراو تا بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە بڵاو نەکراوەتەوە.

بە پێی زانیاری کۆ کراوە لە ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تائێستە ۲۹ پیاو و ۲۳ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و زۆربەی هۆکارگەلی خۆکوژی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەەڕێتەوە بۆ بێکاری و بێ هیوایی بەداهاتوو و هەژاری و کێشەگەلی کۆمەڵایەتی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان