تورکیا و هێزە تیرۆریستییە گرێدراوەکانی ،دەستیان داوەتە جینایەتی جەنگی

KMMK:

حکوومەتی تورکیا لە پەلاماری شەڕ و داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان داوەتە جینایەتی جەنگی و جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی،هێزه چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە پەلاماری هێرشە داگیرکارییەکانی دەستی داوەتە ئێعدامی بێ محاکمە کردنی کەسەکان، کوشتنی بریندارەکان و خەڵک، بۆردمانی ئەو شوێنانە خەڵکی تێدا دەژین و تەقاندنەوەی نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی خزمەتگوزاری گشتی.
تورکیا و هێزە تیرۆریستییە گرێدراوەکانی پاش چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەستیان دایە هێرشی داگیرکەران لە ڕۆژئاوای کوردستان. لە دەسپێکی ئەم هێرشانەوە ، وێنه و ڕاپۆڕت و دیکۆمێنی بەڵگەمەند لە پێوەندی لە گەڵ جینایەت و سزای جەنگی و دژە مرۆیی هێزەکانی تورکیا لە لایەن ڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پێگەیەنەرە سەربەخۆکانەوە بڵاو کرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی گرێدراوی ئەم وڵاتەی بە پێشێلکاری جیدی یاساکان و جینایەتی جەنگی، دەسپێشخەری بێ محاکمە و هێرشی نایاسایی تۆمەتبار دەکات.
بە پێی گوتەی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا کە نیشتەجێی لەندەن ـە، تا ئێسته لانیکەم ۷۲ کەس خەڵکی مەدەنی لە هێرشی تورکیا کوژراون.
لە ڕاگەیەندراوی لێبوردەی نێودەوڵەتی ئاماژە دراوە بە کوشتنی “هەڤرین خەلەف” سکرتێری گشتی “سوریای سبەی” کە کوشتنی بە دەستی هێزە عەرەبە گرێدراوەکانی تورکیا ڕێگەی بۆ ڕەخنەکان ڕەواندەوە.

شیاوی باسە کە لێبوردەی نێودەوڵەتی، ڕێخراوی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی دیکەیش تورکیایان بە جینایەتی جەنگی و جینایەت دژبە مرۆڤایەتی تۆمەتبار کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێژەی کوشتن و ئێعدامی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر زیاتر لەوەیە کە تا ئێسته ئاشکرا کراوە.ئەمە بەدەرە لە بۆردمانی ۲٤ کاتژمێری دوایی ناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی، کە وێران بوونی ئەم ناوچانە و ئاوارەبوونی پتر لە ۳۰۰ هەزار لە دانیشتوان ئەم ناوچەیەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان شێلگیرانە داوا لە کۆمەڵگای جیهانی، ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکیەتی ئەورووپا،وڵاتانی هاوپەیمانی شەڕ لەگەڵ داعش، فەڕانسە و ئاڵمان دەکات، دەسپێشخەری پێویست بۆ پاشەکشێی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێنێتە ئاراوە.

ئەرکی سەرشانی ئەم دامەزراوە و ئەو وڵاتانەی ناومان لێ هێنانە کە تورکیا وەکوو وڵاتێکی داگیرکەر و پێشێلکار‌ بناسێنن و گوشاری بخەنەسەر کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بچێتە دەرەوەو کۆتایی بە کوشتنی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

تورکیا و هێزە تیرۆریستییە گرێدراوەکانی ،دەستیان داوەتە جینایەتی جەنگی

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN