سەردەشت/ کۆڵبەرێک کوژراو کۆڵبەرێکی دیکە بریندار بوو

KMMK:

سێ شەممە ۱۶ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی، گرووپێک کۆڵبەر لەناوچەی سنووری شاری سەردەشت کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران.کە بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کۆڵبەرێکی کوردبە ناوی ” ئازاد قوربانی نەژاد” خەڵکی گوندی مێرشێخ حەیدەر جان گیانی خۆی لە دەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “موحسین بەکر عەزیز” خەڵکی گوندی دۆڵەگەرم بە گرانی بریندار بووە.

شیاوی باسە کە موحسین بەکر عەزیز بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ لە باووری کوردستان.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۵۳ کۆڵبەر کوژراون و ۱۱۰ کۆڵبەریش بریندار بوون، بە هەژماری ئەم دوو کۆڵبەرە ، کۆڵبەرانی بریندار دەبن بە ۵٤ و کۆڵبەرانی برینداریش ڕێژەیان دەگات بە ۱۱۱ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: