KMMK:
ڕێکەوتی ۸ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی، هاوڵاتییەکی کۆڵبەر بە ناوی ” عادڵ یەعقووبی” ۲۶ ساڵ تەمەن کوڕی سدیق خەڵکی گوندی بێساران و دانیشتووی شارۆچکەی هیجرەت( جوجەسازی) لە ناوچەی سـنووری ژاڵانی بە هۆی تەقینەوەی مین پێی پای بە گرانی بریندار دەبێ.
بە گوێرەی هەواڵەکە مینەکە بە جێماوی شەڕی ئێران و عێراق بووە کە ساڵانە سەرەڕای خاوێن کردنەوەی لە لایەن حکوومەتەوە قوربانی زۆری لێدەکەوێنەوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینیەوە تا ئێستە بە هۆی تەقینەوەی مین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۵ هاوڵاتی بریندار بوون، هاوڵاتییەک کوژراوە و کۆڵبەرێک کوژراو و بەم دواین ڕووداوەوە ۷ کۆڵبەر بریندار بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN