هەواڵەکان

خۆی/ جارێکیتر ژنێک ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا

KMMK:

زارا درەخشانی لە دایکبووی ۲٦۸۲ی کوردی و خەڵکی شاری خۆی ڕێکەوتی خەزەڵوەری ۲۷۱۶ بە بۆنەی سکاڵای هاوژینی (جانباز= کەمئەندامی شەڕ) بە تۆمەتی پێوەندی ناشەرعی ــ پێوەندی جنسی نافەرمی ــ لە گەڵ کەسێکی دیکە دەسبەسەر و ۹ی خەزەڵوەری ۲۷۱۸ لە لایەن دادگای سزاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری خۆی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

بە گوێرەی هەواڵی سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو : لە لایەن پزیشکی یاسایی ئێرانەوە لە خۆی جێەجێ بوونی پێوەندی جنسی بەرپەرچ دراوەتەوە پەسەند نەکراوە بەڵام ئەو حوکمە دیاریکراوە تەنیا لە سەر داوای دادوەری دۆسیەکەوە دەرچووە.
شیاوی باس ؛ بە پێی ئاڵۆزبوونی ڕووداوەکە، دۆسیەکە نێردرا بۆ دادگای حکوومەتی ئێران لە ورمێ ، کە لەم دادگایەشدا حوکمی ئێعدام پشتڕاست کراوەتەوە و بە تۆمەتبار ڕاگەیەندراوە.
لە کۆتاییدا پێویست بە ئاشکرا کردنە : کە سەرەڕای ناڕەزایی دەربڕینی پارێزەری زارا درەخشانی بەرانبەر بەو حوکمە، تا ئێستە حوکمی ئێعدام وەکوو خۆی ماوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN

Related posts

بانە؛ بریندار بونی کۆڵبەرێک

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵ

هاوڵاتییەک لە ئیلام ئێعدام کرا