منداڵێکی تەمەن ۳سال بوو بە قوربانی ئاگر کەوتنەوە

KMMK:

چوارشەممە، ٣ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی ، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ، لە کاتی ئاگرکەوتنەوە لە خێوەتی ژمارەیەک لە کرێکارانی خەڵکی شاری سەرپێڵ ‌زەهاو کە بۆ کار کردن روویان کردۆتە پارێزگای هەمەدان، گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارانە، کرێکاری وەرزی و و خەڵکی شاری سەرپێل ‌زەهاو بوون کە بۆ کارکردن لە زەوییە کشتوکاڵییەکان، ڕوویان لە پارێزگای هەمەدان لە رۆژھەڵاتی کوردستان کردبوو، کە بەهۆی ئاگر گرتن و تەقینەوەی گازی «پک نیک» لە خێوەتی ئەو بنەماڵەیە، منداڵەکەیان گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە کە نەبوونی کەرەستەی پاراستن و شتومەکی ستاندارد هۆکاری سەرەکی قوربانی بوونی خەڵکە لە رۆژھەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان