دەسبەسەری هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری سنە

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە ۲ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی ، هاوڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری ســنە بە ناوی “دلێر نەسری” هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هەڵدەکوتنە دوکانەکەی( دوکانی سەروپێ) و دەسبەسەری دەکەن و دەی گوازنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوێرەی هەواڵەکە: پاش دەسبەسەری دەچنە ماڵی خۆی و ماڵی باوکی و بە تەواوی دەی پشکنن.
شیاوی باسە: ناوبراو ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم هاوڵاتییەوە ۲۸۶ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان