سەردەشت/ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە ئەمنیەکان


KMMK:
ئەمڕۆ شەممە ۳۰ی خەرمانانی ۲۷۱۹ ی کوردی کۆڵبەرێک بە ناوی” خدر بیلوکە ” خەڵکی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار دەکرێت.

دوایی بریندار بونی ئەم کۆڵبەرە ، ناوبراویان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ شاری ورمێە گوازتۆتەوە و باری تەندورستی ناجێگیرە.

بە پێ سەنتەری ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زایینی تا کوو ئێستا
٥۱ کۆڵبەر لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون و ۱۰٥ کۆڵبەریش بریندار کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN

%d bloggers like this: