KMMK:
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتەی ئاژانس کوردپا پشتڕاستی کردۆتەوە، ڕۆژی هەینی ۲۲ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، چالاکێکی کرێکاری بەناوی ” نەبەز (کاوە) کیان پوور” خەڵکی شاری سنە لە لایەن ئەو هێزانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە جلی مەدەنیان لە بەربوو دەسبەسەر وگوزرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە گوێرەی هەواڵەکه ، دەستبەسەری ئەم چالاکه کرێکارییە بە بێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی هاتۆتە ئاراوه و لە مەڕ هۆکاری قۆڵبەست کردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲۸۰ کەس لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN