دیواندەرە/ هێزەکانی ئیتلاعات هاوڵاتییەکیان دەسبەسەر کرد

KMMK:

پێنج شەممە ۲۱ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردس، ئەمیر محەممەد خانی، هاوڵاتی خەڵکی دیواندەر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران هەڵیان کوتایە ماڵی ناوبراو و پاش دەسبەسەری دەستیان دایە پشکنینیماڵەکەی و دەستیان گرت بەمسەر کۆمپیۆتەر و هەندێ کەرەستە تایبەتی ناوبراودا.

شیاوی باسە کە لە شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

ئەمیر محەممەد خانی ئەندامی لێژنەی کەژەوانی دیواندەرەیە و تا ئێستە هۆکارێکی دیاریکراو لەسەر دەسبەسەری ناوبراو ڕانەگەیەندراوە.
لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲۷۴ هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆمای ئیسلامی ئێران ـەوە دەسبەسەر کراون کە بە هەژماری ئەم کەسەوە ڕێژەی دەسەسەرکراون گەیشتووە بە ‌۲۷۵ هاوڵاتی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان