KMMK:
یەکشەممە ۱۷ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، ئارام زەندی چالاکی کرێکاری خەڵکی ســنە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ســنە گوازرایەوە.
شیاوی باسە کە : ئارام زەندی چەلاکی کرێکاری خەڵکی شاری ســنە لە ڕێکەوتی ۴ ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ســنە لە ماڵی دایکی بە بێ هەبوونی حوکمی دەسبەسەری و بە زۆرە ملی و لێدان دەسبەسەر کرابوو.
شیاوی باسە کە : ئارام زەندی هاوكات لە گەڵ براکەی فوئاد زەندی له ڕێکەوتی ۸ی پووشپەڕی ۲۷۱۵ لەلقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ســنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بۆ تۆمەتگەلێیکی وەکوو ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” ڕووبەڕوو بوویەوە و هەر کام لەوان بە چوار مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان