زیندانێکی مەحکوم کراو بە ئیعدام بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

KMMK:

بە پێ زانیاریەکان کمال حەسن رمەزان گیراوی سیاسی کورد مەحکوم کراو بە ئیعدام لە زیدانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێ ئەم راپۆرتە هێزە ئەمنیەکان ئەمرۆ کاتژمێر ۱۱ی بەیانی ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گوازتۆتەوە ، وتراوە کە ئەم گواستنەوەیە دوابەدوای مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و ئایینی لەم زیندانە هاتۆتە ئاراوە.
رۆژی رابردوو هێزێکی تایبەت هاتونەتە بەشی زیندانیانی سیاسی و ئایینی و هەموو کەل و پەلەکانیان پشکنیون و چەندین شتوماکیان لەگەڵ خۆیان بردوە و دوای ئەم کارەش زیندانیانی ئەم بەشە دەستیان داوەتە مانگرتن.

کەمەل حەسەن رەمەزان ۳۳ ساڵان و خەڵکی شاری سەریکانی لە ڕۆژئاوای کوردستانە کە لە ٦ی خەرمانانی ساڵی ۲۷۱٤ی کوردی لە شاری ورمێ دەستگیر دەکرێت و پاش ٤ مانگ لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدان بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN