سنە / هێرشی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ماڵی چالاکێکی کرێکاری

KMMK:

پێنج شەممە ۷ی خەرمانانی ۲۷۱۹، دوابەدوای رەشبگیریەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و راوە دونانی چالاکان، هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جلکی مەدەنیەوە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی کامران ساختومانگەر لە شاری سنە بە مەبەستی قۆڵبەست کردنی ناوبراو.
لە کاتی پشکنینی ماڵیان ، ئەم چالاکە کرێکاریە لە ماڵەوە نەبوە بەڵام ئەم هێزە ئەمنیانە بە شێوازێکی زۆر ناشیرین ماڵی ئەویان پشکنیوە و تەواوی ناسنامە و پێناسە و دیکۆمێنتەکان و چەند موبایل و ئۆتۆمبێل و لاپتۆپی ماڵ و منداڵیان بردوە لە گەڵ خۆیان.
جێگای باسە جگە لە ماڵی ئەم چالاکە ، ماڵی دایکی و دوو ماڵی تری هەمان بینایان پشکنیوە و هەروەها تاکوو ئێستاش موبایلەکانی ئەم بنەماڵەیە (کامران) لای ئەم هێزە ئەمنیە دەستی بەسەر داگیراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان