هیچ زانیارییەک لەسەر چاره‌نوسی كرێكاری ده‌ست به‌سه‌ر كراوی دیوانده‌ره‌یی نییە

KMMK:
دوو شه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانانی ٢٧١٩ی كوردی، به‌ تێپه‌ڕبوونی ۲۵ رۆژ به‌سەر ده‌ست به‌سه‌ركردنی سدیق سه‌یفی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ دیوانده‌ره‌، تا ئێسته‌ له‌ بارودۆخی ناوبراو هیچ هه‌واڵێك له‌ به‌رده‌ست نییه‌.

جئگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ سدیق سه‌یفی كرێكاری نانه‌واخانه‌ له‌ بڕواری ١٧ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به‌ تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی له‌ دیوانده‌ره‌ ده‌ست به‌سه‌ر كراوه‌ و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و به‌دواچوونی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، تا ئێسته‌ نه‌یانتوانیوه‌ له‌ سه‌ر بارودۆخ و شوێنگ ده‌ست به‌سه‌ر كردنی هه‌واڵێك وه‌ر بگرن و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی سدیق سه‌یفی داوایان له‌ رێكخراوه‌گه‌لی مافی مرۆڤی كردووه‌ كه‌ له‌ جۆزهینه‌وه‌ و یارمه‌تی به‌ ناوبراو به‌هانایانه‌وه‌ بڕۆن.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان