KMMK:
مستەفا ڕەحیمی هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان کە ژیانی خۆی لە ڕێی فرۆشی کتێبەوە دابین کرد بە تۆمەتی فرۆشتنی کتێبی ئینجیل لە لایەن لقی ۱۰۱ی دادگای گشتی حکوومەتی ئێران لە بۆکان ۳ مانگ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ناوبڕاو لە کۆڵانی بانکی میللی بۆکان کتێب فرۆشی هەبوو.
شیاوی باس مستەفا ڕەحیمی ڕێکەوتی ۲۱ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بۆکان دەسبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ملوێنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان