بریندار کردنی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خۆی

KMMK:

یەکشەممە ۳ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی عادل ئومەویی خەڵکی گوندی کەرکووش سەر بە شاری خۆی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی فیشەک بەر پێی کەوت و بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لە خاڵی سنووری شاری خۆی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار و بۆ چارەسەری گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری خۆی .

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم کۆڵبەرە بریندارە ئامارە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
۹۹ کۆڵبەر بریندار، ۵۰ کۆڵبەر کوژراو و ئاماری کاسبکاران ۱۰ کاسبکار بریندار و ۹ کاسباریش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN