پیرانشار/مێرمنداڵێک خۆی هەڵاوەسی

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۲ ی خەرمانانی ۲۷۱۹ کوردی، مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۵ ساڵ خۆی هەڵاوەسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

مەتین کانی‌زەردی تەمەن ۱۵ ساڵ خەڵکی گوندی بازەرگان‌ی سەر بە شاری پیرانشار بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی هەڵاوەسی.

نەبوونی پلانێکی دیاری کراو بۆ داهاتووی لاوان و مێرمنداڵان و قووڵ بوونەوەی کێشەی ئابووری بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە هۆی بێ هیوایی و خەمۆکی لە ڕادەبەدر ولێکەوتنەوەی ڕووداوی دڵتەزێنی خۆکوژی لاوان.

بە پێی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۹ کچی و ۶ لاوی ژێر تەمەن ۱٨ دەستیان داوەتە کارەساتی خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، کە سەرجەمی ئەژمارەکە دەگەڵ مێرنداڵ تا ئێستا ۳۰ پیاو و ۳۰ ژن خۆیان کوشتووە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN