گیان لەدەستدانی زیندانییەک بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۳۱ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی زیندانییەک بەناوی “نەوبەخت سەحرایی” لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیقکی و کەمتەرخەمی لە پێڕاگەیستنی بەکات بۆ دۆخی تەندرووستی ناوباو گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ڕۆژی پێنج شتممە بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گوازرایەوە بۆبێهداری زیندان بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی کارمەندانی بێهداری لە پێڕاگەیشتن بە دۆخی ناوبراو و خێرانەکردنی پزیشکی بێهداری گیانی خۆی لە دەست دا.
پزیشکی یاسایی پێشتر نامەی ئەوەی کە ناوبراو بەرگەس ئەو سزایە ناگرێی نووسیبوو بەڵام بە هۆی گرنگی پێنەدانی بەرپرسانی زیندان هێشتا هەر لە زیندان مابوویەوە.

شیاوی باسە کە ئەم زیندانییە بە تۆمەتی هاریکاری کردنی کوشتن ماوەی ۹ساڵ لە بەندی ۴ی زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ زیندانی بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN

%d bloggers like this: