KMMK:
هەواڵێک باس لەوە دەکات: مامۆستایەکی ئاینیی لە گوندی ” هەزارخانی” شاری سونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن ۱۱ ساڵ و پاشان هەڵدێت و خۆی بێ سەروشوێن دەکات.
بە گوێرەی هەواڵەکە له دوای ئەوەی خەڵک لە بابەتەکە ئاگادار بوونەتەو ماڵی مەلاکەیان لە گوندەکە سووتاندووە و بنەماڵەی کچەکەش سکاڵایان لە سەر مەلاکە تۆمار کردووە.
شیاوی باسە بەپێی ئەوە لە ئاینیی ئیسلامدا کچێکی خوار تەمەن ۱۰ ساڵ ڕێگەپێدراوە بە شوو بدرێت ،ئەوپەڕی نادادوەری و نکۆڵی لە مافی منداڵان و ژنان دەکرێت تا ئاستێکە تەنانەت مامۆستایان ئاینیی نەتەنیا بانگەشەی ئەم بیرۆکەیە دەکەن بۆ خۆشیان بەو شێوازە هۆڤانەیە پەلاماری کچانی منداڵ دەدەن وهەموو داهاتووی دەسووتێنن و وای لێدێت ئەم قوربانیانە هەڵدەکوتنە سەر گیانی خۆیان و خۆ دەکوژن کە یەک لە بەرچاوترین هۆکارەکانی خۆکوژی کچان و ژنان لە وڵاتە ئیسلامییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتە قیزەون و دژە مرۆییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان