سنە/ڕەشبگیری چالاکانی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە

ە

KMMK:

ڕۆژی ۳۰ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لە گەڕەکی نایسەری ئەو شارە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماشێنی هاووڵاتێیک بە ناوی موحسین سەعیدپور و لە دوای پشکنین، ڕاپێچی ماڵی خۆشیان دەکەن.
لە ڕاپۆتێکدا کە بە ناوەندی kmmk گەیشتوە هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران بە شێوەێیکی هۆڤانە ماڵی موحسین سەعیدپور دەپشکنن و دەست بەسەر کەرەستەی تایبەت و کامپیوتری شەخسی ئەوە کەسەشدا دەگرن گوێ لەزریکەی منداڵی ساواو ترس وهاواری ماڵ و منداڵ ناگرن ڕاپێچی شوێنێکی نادیاری دەکەن.

شایانی باسە هێزەکانی ئەمنیەکان هیچ سەرەداوێک یاخود بەڵگەێیکیان بە دەستەوەنەداوە لە هۆکاری دستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتیە.

بەپێی داتاکانی kmmk لە هەشت مانگی ڕابردوودا ۲٦٥ هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانە کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

سنە/ڕەشبگیری چالاکانی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN