KMMK:
ڕۆژی چوار شەممە ۳۰ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی ۳ٚ هاوڵاتی کورد لە شاری دەماوەند لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵبەست کران.
سەیفوڵا جەلیلی ،بەشیر حاتەمی و غەفور یاری سێ شارومەندی کوردی خەڵکی ئاویهەنگی سەر بە شاری سنە بە هۆیی پۆشینی جلی کوردی و جەمەدانە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران قۆڵبەست کران.
تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لەمەر چارەنوسی ئەم سێ کەسە و شوێنی راگیرانیان هیچ هەواڵێک بەردەست نیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


