ڕاپۆڕتی جاوید رەحمان لەمەڕ مینە چێنراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێخراوی نەتەوە یەگرتووەکان لە مەڕ پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران سەبارت بە مینە بە جێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق و ئەو مینانەی بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چێنراون لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ووتوویەتی : ئەو مینانەی لە زەوی چێنراون هێشتا هەڕەشەن لە سەر مافی ژیانی کەمینەکان لە جوگرافیای هەنووکەیی ئێران. شیمانە دەکرێ کە ، نێزێک بە ۲۰ ملوێن مین لە ماوەی شەڕی ۱۹۸۰ بۆ ۱۹۸۸ی نێوان ئێران و عێراق سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران چێنراون.ئەم مینانە لە پارێرگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای خوزستان کە خاوەنی زۆرینەی عەرەبن چێنراون و هەروەها ڕاپۆرتگەلێکی جیددی لە مەڕ کوژران و برینداربوونی دانیشتوانی ئەم پارێزگایانە بە هۆی تەقینەوەی ئەم مینانە پێ گەیشتووە.

جاوید ڕەحمان ڕایگەیاندووە کە : لە ۶ مانگی دەسپێکی ساڵی ۲۰۱۹ی زاینیی بە هۆی تەقینەوەی مینی زەوینی ۱۵ کەس بریندار و ۴ کەسی دیکە گیانیان لە دەست داوە.

ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: در مانگی ماڕسی ئەمساڵی زاینیی، کچێکی‌۱۵ ساڵان لە ناوچەی دەشت ئاوای سەربە شاری دێلۆڕان لە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست داوە.

هەروەها ڕەحمان جاوید ووتوویەتی کە : قوربانیانی مین لە پشتیوانی ماڵی و پزیشکی پێویست بایەخمەند نەبوون وتەنانەت جێبەجێ کردنی (توانبخشی) بۆ قوربانیانی مین لە ئاستێکی گونجاودا نەبووە و قوربانیانی مین لە ڕەوشتێکی خراپ دا ژیان دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان