ڕاپۆڕتی جاوید رەحمان: فێربوون وپخوێندنی زمانی دایکی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان قەدەغەیە

KMMK:
جاوید رەحمان ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەهەمبر ڕەوشتی مافی مرۆڤ لە ئێران لە دواین ڕاپۆڕتی خۆیدا، پێشلکاری مافی مرۆڤ لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاو کردۆتەوە وئەم ڕاپۆڕتە لە چەندد بەشی لێک جیاواز لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە وەرگێڕانی بۆ دەکرێ و بڵاو دەکرێتەوە.
لە دواین ڕاپۆرتی جاوید رەحمان لە ڕێکەوتی ۱۸ی جولای ۲۰۱۹ لە هەمبەر ڕێگری کردن لە زمانی دایکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ووتوویەتی کە : پەروەردە بە زمانی دایکی لە لایەن کۆماری ئیسلامی یەوە قەدەغەیە و ڕێگری لێدەکرێ و خوێندنگاکان و مامۆستایانی ناحکوومی( خصوصی) ی زمانی دایکی و ئەو کەسانەی کە لە ڕێی کۆرسی ناحکوومییەوە دەیانەوێ زمانی دایکی فێر ببن دەکەونە بەر ئەشکەنجە وهەڕەشەس حکوومەت کە سەرنموونی ئەم بابەتە دەتوانین ئاماژە بە ” زەهرا محەممەدی” چالاکی مەدەنی ومامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژی بکەین کە ڕێکەوتی ۲۳ی مەی ۲۰۱۹ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە دەسبەسەر و زیندانی کــرا.

شیاوی باسە کە زەهرا محەممەدی بە تۆمەتی سەروسامان دان بە کۆرسەکانی زمانی کوردی ناحکوومی وبێ مۆڵەت دەسبەسهر و زیندانی کرا، لە کاتێکدا ناوبراو کۆرسەکانی زمانی کوردی بە شێوەی خۆڕایی و بێ پارە فێری قوابیانی کوردی زمانی دەکرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان