KMMK:
وزارەتی ووڵاتی تورکیا ڕۆژی دووشەممە شارەوانانی هەڵبژێردراوی سێ شاری ئەمەد(دیاربەکر) ، وان و ماردین ـی لە کار دوورخستنەوە. حکوومەتی تورکیا بەرپرسایەتی ئەم شارەوانیانەی ڕادەستی پارێزگارانی ئەو ناوچانە کردووە.
ئەم سێ شارەوانە کە هەموویان ئەندامی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەڵان (HDP) ن لە ڕەوتی هەڵبژاردنی ناوچەیی ۳۱ی ماڕسی ۲۰۱۹ هەڵبژێردڕابوون.
عەدنان میزارکل شارەوانی دیاربەکر بە ۶۳ لەسەتی دەنگ،ئەحمەد تورک شارەوانی ماردین بە۵۶ لەسەتی دەنگو بێدیا ئوزگوکچە ئەرتان بە ۵۴ لە سەتی دەنگ لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی ئەم سێ شارەی باکوور کوردستان سەرکەوتن.
لە ڕاگەیەندراوی وڵاتی تورکیادا هاتووە کە ئەم سەرۆک شارەوانیانە پاش هەڵبژاردنی ماڕسی ۲۰۱۹ی زاینیی دەستیان دابوویە گۆڕینی ناوی شەقام و پارک و هێماکان بۆ کوردی.
هاوکات وەزارەتی ووڵاتی تورکیا ڕایگەیاندووە کە نێزیک بە ۵۰۰ کە لە چالاکانی کوردی دەسبەسەر کردووە.
پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان لە دژکردەوە بەرانبەر بە دوورخستنەوەی سەرۆک سارەوانییەکان و دەسبەسەری سەدان کەس لە لایەن پولیسی تورکیاوە لە تویتێکدا نووسیوویەتی کە ” سەرکوت و دەسبەسەری ناتوانێ ڕێگربێت لە بەدواداچوونی ئێمە بۆ مافەکانمان.”
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان