بریندار بونی هاوڵاتێکی گوندی بۆڵێ بەهۆی بوردومانی تورکیا

KMMK:

ئەمرۆ دووشەممە ۲۸ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی به هۆیی بوردومانی فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر بناری قەندیل لە باشوری کوردستان هاوڵاتێک بریندار بوو.
فڕۆکەکان گوندی بۆڵێان لە بناری قەندیل بوردوومان کردوە کە وێرای زیانێکی زۆری مادی ئەم هاوڵاتیەش بریندار بووە.

سوپای تورکیا لە بۆردوومانەکان و بۆمباران کردنی کوردان لە بێ دەنگی، حیزب و لایەنە کوردیەکانی باشور و حکومەتی کوردستان و عێراق و هەروەها وەڵاتانی ئەوروپا و داکۆکی کەری مافی مرۆڤ ، بەردەوامە کە تا ئێستا بە هەزاران کەس بریندار بوون و بە سەدانی تریش گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان