کامێران / دیار نەبوونی چارەنووسی هاوڵاتیەک و ون بوونی یەکێکی دیکە لە سنە

KMMK:

ڕۆژی چوار شەممە ۱٦ گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی ، هێزەکانی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کامێران هەڵیان کوتایە ماڵی سەرکەوت گودەرزی و وێرای پشکنینی ماڵیان ، ناوبراویان قۆڵبەست کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتیانەوە.

بنەماڵەی ناوبراو چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتڵاعاتیان کردوە بۆ زانینی سەرە داوێک لە هەمبەر چارەنوسی سەرکەوت بەڵام هیچ وەڵام و زانیارێکیان دەست نەکەوتووە.

هەروەها ڕۆژی ۲۸ خەزەڵوەری۲۷۱۹ی کوردی ،شارومەندێکی دیک ل کامێران بە ناوی ئارام زەفەری و ۲٦ ساڵان لە دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە نەگەراوەتەوە ماڵەوە و تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە، ئەنوەر زەفەری باوکی ئارام وتویەتی ((کە ئیدارەی ئیتڵاعات پێیانی وتووە کە ئەوان کاریان لەگەڵ ئارام تەواو بووە و کێشەکە چارە سەر کراوە )) بەڵام دیار نیە کە چۆن ئەم کێشەیە چارەسەر کراوە و ئارامیش هەر بێ سەر و شوێنه .

جێی بیر هێنانەوەیە کە ئامارێکی روون لە ون بوەکان و شوێن بزرەکان لە ئێران دا بەردەست نیە ، تەنها ناوی ٥۰۰ کەسی نادیار لە ناو جوگرافیای سیاسی ئێران لە دەفتەری نەتەوە یەک گرتوەکان تۆمار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN